ئێن ئارتی وەك حزبێك دژایەتی پارتی دەكات
خواكوڕك
پاش ئەوەی هێرش كرایە سەر پێشمەرگە لەم كەناڵەوە، ئێن ئارتی لەلایان وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاگادار كرایەوە، كە دەبێت لەمەر ئەو سوكایەتیەوە داوای لێبورد لە پێشمەرگە بكات، بەڵام ئامادە نەبوو داوای لێبوردن لە پێشمەرگە بكات، بۆیە وەزارەتی پێشمەرگە بەرەكانی جەنگی لەو كەناڵە قەدەغە كرد، پاش ئەمەش پارتیش لەپێناوی خوێنی پێشمەرگە و پێشمەرگەكان بایكۆتی كەناڵی ئێن ئارتی كرد،
لەئێستادا ئەو كەناڵە وەك بەرەیەكی سیاسی كە ناوی لەخۆی ناوە ئەهلی و بێ لایان دەستی كردووە بەهەڵمەتی راگەیاندن دژی پارتی دیموكراتی كوردستان، شارەزایانی بواری میدیایی ئەو هەڵمەتەی ئێن ئارتی وەك هەڵمەتی رێكخراوێكی سیاسی تەرەف لەبابەتی سیاسی دەبینن و ئەمە بەكاری میدیای پرۆفیشناڵ نابینن و دەلێت لادانی ئێن ئارتی لە كاری میدیایی، وەك ئۆرگانێكی سیاسی بێ لایانی و ئەهلی بوونی ئەو كەناڵەی وەك كەناڵێكی ئەهلی و بێ لایان كۆتای پێ هێنا.
هەروەها شارەزایانی بواری میدیای دەلێن لەم چەند رۆژە ئێن ئارتی وەك ئۆرگانێكی حزبی تەرەف لە بابەتی سیاسی مامەڵە دەكات و هەڵمەتی راگەیاندی دژی پارتێكی سیاسی دەكات، كەوایە بێ لایانی و هاوسەنگی و ئەهلی بوونی كۆتای پێهاتووە، لەمەو بەدوا وەك تەرەفی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.