ڕێباز حەملان لهبارهی دابەشکردنی سێ مووچەی فەرمانبەرانی بەسەر یەکەوە ئاشکرا کرد…

ڕێباز حهملان وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر بەغدا ٣١٧ ملیار دینارەکەی سێ مانگی یەکەمی ٢٠١٨ بەسەر یەکەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەوا سێ مووچە بەسەر یەکەوە دابەش دەکەن.
وهزیری دارایی لەبارەی ئەو ٣١٧ ملیار دینارەی کە لە مانگی ٤ی ٢٠١٨ەوە عێراق مانگانە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ نەیناردووە، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەیەکی سەر بە کۆمپانیای (وشە – بزووتنەوەی گۆڕان)ی ڕاگەیاندووە: داوامانکردووە بەسەر یەکەوە پارەکەمان بۆ خەرج بکرێت، ئەگەر درا، مانگانە یەکێک لە مووچەکانی ١١ و ١٢ خەرج دەکەین، ئەگەر هەر ٣١٧ ملیارەکە بەسەر یەکەوە ڕەوانە کرا، ئەوا هەر سێ مووچەکە بەسەر یەکەوە دەدەین.
حهملان لە بارەی کۆتاییهێنان بە پاشەکەوتی مووچەشەوە ئاشکرای کرد: ئەگەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٩ بەو ٥٢٠ ملیار دینارە جێگیر کرا و مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لادەبرێت.