کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، بەرزترین گەرمی لە ھەولێر 13 و نزمترین پلەش 2 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی كەش و ھەوای سبەی پێشبینی دەكات، سبەی رۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا بێت.

Back to top button