عه‌دنان موفتی : ئێستا قۆناغی ساڕێژبوونی ناكۆكییهكانمانه
عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سه‌باره‌ت كۆبوونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەڵێ “یەك بژرادە لەبەردەم ئەو دوو حزبەدایە ئەویش رێككەوتنە”.
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی گوتیشی :” هه‌رده‌بێت بكه‌ونه رێكه‌وتن هیچ ڕێگایه‌كی تر نییه با هه‌موومان ئارامگر بین وسێ مانگی ڕۆیشتووه به دوو یان سێ ڕۆیش هیچ نابێت “.
عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی سه‌باره‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی پاكیجی كه‌ركوك به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ڵێت :” دوو ڕێگا هه‌یه یان حكومه‌ت پێكبهێنرێت و دوای پێكهێنانی حكومه‌ت پرسی كه‌ركوك دیراسه بكرێت ، ریگایه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه پێكهینانی حكومه‌ت و پرسی كه‌ركوك یه‌ك پاكێج بێت ، گرنگ ئه‌وه‌یه بگه‌نه رێكه‌وتنێك كه حكومه‌تێكی پته‌و و به‌هێزی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت ،ئێستا قۆناغێكه بۆ سارێژبوونی ناكۆكییه‌كانمان “.
ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی له كاتێكدایه كه شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لە گفتوگۆدان بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.