به‌غدا تۆمارێكی ڤیدیۆی لێدانی ئه‌فسه‌ریكی هاتووچۆ بڵاو ده‌بێته‌وه
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ئەفسەرێكی پۆلیسی ھاتووچۆی بەغدا لەكاتی ئەركەكەیدا ھێرش ده‌كریته سه‌ری بریندار ده‌كرێت ،ئه‌فسەرەكەی هاتووچۆ داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، لە كردەوەكانی دەستدرێژیكردنە سەر كارمەندانی حكومەت بێدەنگ نەبێت.
له تۆماره ڤیدیۆكه‌دا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ھاتووچۆی بەغدا ده‌ڵێت: “من پۆلیسی ھاتووچۆم و لە ئەركدا بووم، لەلایەن ھێزێكی ئەمنییەوە لە گۆڕەپانی رەسافە پەلاماردرام، بەبەرچاوی خەڵكەوە لێیاندام”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “ئەگەر من كە پیاوی حكوومەتم لێمبدرێ و سووكایەتیم پێبكرێت و پلەكانم لێبكرێنەوە و بخرێمە ژێر پێڵاوەكانەوە، ئەی چی لە ھاووڵاتیان دەكەن”.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی بەغدا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بەدواداچوونی وورد بۆ دۆسێی ئەو كارمەندەیان دەكەن كەلەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆرەوە لەبەغدا هێرشی كراوەتەسەر و لەئێستادا لێكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و ره‌خنه له حكوومه‌تی عێراق ده‌گیرێت، به‌وه‌ی كه له به‌غدا بێسه‌روبه‌رییه و كه‌س نازانێت چ هێزێك پایته‌خت ده‌پارێزێت.