مسته‌فا چاوڕه‌ش : پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ڕێكده‌كه‌ون

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی  ڕاگەیاند:”پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ”ئاسایی بووەتەوە“ و ئاشکرای کرد: ”خەریکە لەسەر پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەریمی کوردستان هەردوولا ڕێک دەکەون“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی هیوا دەخوازێت، بەزوویی کابینەی نوێی حکوومەت پێک بهێندرێت، ”تاوەکوو خزمەتی خەڵکی کوردستان بکرێت“.

پێشتر عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیاندبوو: “بۆچوونەکانی پارتی و یەکێتی لەیەکتر نزیکبوونەتەوە، ئێستا گەیشتوونەتە ئەو رادەیەی کە باسی چۆنیەتیی پێکھێنانی حکوومەت بکەن“.

Back to top button