شێركۆ جه‌وده‌ت :شاسوار عبدولواحید هەرزەکارێکی هەڵەشەیەو نەخۆشی ده‌روونی هەیە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەبەرامبەر ڕەخنەکانی سەرۆکی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت ،شاسوار عبدولواحید هەرزەکارێکی هەڵەشەیەو نەخۆشی هیستریای هەیە و دەیەوێت خۆی بکات بە کوێخای ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان .

شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامێکی توندی شاسوار عبدولواحیدی دایەوە و ڕایگەیاند: دەستەیەکی گەنج وهەرزەکار بەئەنقەست هاتونەتە نێو کایەی سیاسیەوەو دەیانەوێت ببنە ئۆپۆزسیۆن وئەو ووشەیەش لەبەرچاوی خەڵک ناشرین بکەن .

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەشڵیت:” ئەو ئەقلیەتە هەرزەکارە هەڵەشەیە کە ئەیەوێت ببێتە کوێخای ئۆپۆزسیۆن ،بەلام ئەجێندایەکی تری لەپشتەوەیە ئەویش هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیە نازانێت کە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بوون هەردوکیان بە قەدەر یەک ترسناکن ئەگەر ئامانجیان ڕەوان نەبێ بۆ میلەتەکەیان ،دەشبێت ئەوە لێک جیا بکاتەوە کە ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ نیە دەبێت باشتر لەوە تێبگات ئامانجی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەرئەنجامەکەی سود گەیاندنە بە هاوڵاتی نەک نانەوەی شەڕوکێشەو ئاژاوە .

شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی گوتیشی :” ئەوهەرزەکارە بە مێشکێکی تەسکەوە ئەیەوێت نەخۆشیە دەرونیەکانی بەسەر ئەو میلەتەیا ساخ بکاتەوە کە قۆناغی ڕابردو گەلی کورد زۆر موعاناتی بەدەست ئەوەوە بینی ئەیانەوێت ئێمە لەگەڵیاندا هاوپەیمان بین من ئەپرسم ئەو مەبەستی ئەجێندایەکی ترسناکە لەپشت پەردەی ئۆپۆزسیۆن بوون ئێستا ئێمە چۆن لەگەڵ ئەو عەقڵیەتە دابنیشین و پێک بێین؟.

Back to top button