هه‌ڵوێسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ بزانه‌

د. کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک – گەرمیان هاوکات سەرۆکی لیژنەکەی پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، له‌باره‌ی لیژنه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ده‌دوێت و ده‌ڵێت :” کاری لیژنەکە لە چەند خاڵێک روونکراوەتەوە و دڵنیایش دەدرێت کە کارەکانی ئەو لیژنەیە بۆ بەرژەوەندی گشت دڵسۆزانی گەلی کوردستان و بەتایبەت بۆ دانیشتوانی کەرکووك بە گشت پێکهاتەکانییەوە دەبێت. هەروەها، لیژنەکە کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووك دەکات بە لادانی ئەو هێزانەی لە دوای ۱٦ی ئوکتۆبەری ۲۰۱۷ ەوە هێنراونەتە کەرکوك”.

د. کەمال کەرکووکی،سەرۆکی لیژنەی پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک گووتی :” پارتی ئامانجی ئەوەیە، دووبارە دامەزراوە سڤیل و شەرعییەکانی پارێزگای کەرکووك دەستبەکاربن”.

لەبارەی دواین هەڵوێستی پارتی لەسەر رەوشی کەرکووک، لیژنەکە ئەم چەند خاڵە بەپەسەند دەزانێت:

۱- لادانی ئەو هێزە زۆرەی لە دوای ۱۶ـی ئوکتۆبەر هێنراونەتە کەرکوك، بە حەشد شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و سوپاوە.

۲- گەڕاندنەوەی سوپا و هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی شاری کەرکووك.

۳- رادەستکردنی دۆسییەی ئەمنی کەرکووك بۆ دەستی هێزە ئەمنییە خۆجەییەکانی کەرکووك کە لە پێکهاتەکانی کەرکووك بن.

٤- کە کەرکووك بەو شێوەیە ئاسایی کرایەوە، ئەندامانی ئەنجومەنە هەڵبژیردراوەکەی بگەڕێنەوە کەرکوك و دووبارە ئەنجوومەنەکە دەست بەکار بن.

۵- پاشان، پارێزگارە هەڵبژێردراوەکە (د.نجم الدین کریم ) دەگەڕێتەوە و دەستبەکار دەبێت، لە حاڵەتێك ئەگەر بەڕێزیان بتوانێت دەست لەکار بکێشێتەوە و ئەنجومەنەکەش پەسەندی بکات ، دواتر ئەنجوومەنەکە متمانە بە کەسێك (لەوانەی خۆیان بۆ پارێزگار کاندید دەکەن) بدات ، بە زۆرینە دەنگ یا کۆی دەنگ وەکو پارێزگار دیاری بکرێت.

٦- هەرچەندە پارێزگاری کەرکووك مافی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی کەرکووك و هەستیاریی ئەم قۆناغە، پارتی بە باشی دەزانێت کەسێکی بێ لایەن بۆپارێزگاری کەرکووك دەستنیشان بکرێ و گشت لایەنەکان لە سەری کۆك بن.

۷- بەو شێوەیە پارتی بەسەر بەرزی و بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە خزمەتی دڵسۆزانی کەرکووك و دووز و گشت پارێزگای کەرکووك دەبن.

لیژنەکە بە فەرمانی سەرۆك بارزانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووك پێكهاتووە و بە سەرۆکایەتی د. کەمال کەرکووکی هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی کەرکووك لەگەڵ گشت پێکهاتەکانی کەرکووك، لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات.

جیا لە لیژنەکەی پارتی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ، لیژینەیەکی هاوبەشی تر له‌ نیوان پارتی و یەکێتی بۆهاوهەڵوێستی لەسەر بابەتەکانی نێوانیان پێکهێنراوە کە لەلایەن فازڵ میرانی و د. رۆژ نوری شاوەیس لە پارتی و ئەرسەلان بایز، سەعدی پیرە لە یەکێتی سەرۆکایەتی دەکرێت.

Back to top button