فرۆكەیەكی ئەمریكی دانیشتوانی چەند پارێزگایەكی سونە شۆك دەكات كە دراوێكی كانزاییان فڕەداوەتە خوارەوە ئاڵای رژێمی بەعسی لەسەرە

 

لەگەڵ ئەوەی بە پێی دەستوری عێراق ئاڵای عێراق گۆڕانكاری تێدا كراوەو رەمزەكانی رژێمی بەعسی تێدا وەلانراوە, بەڵام ئەمڕۆ فڕۆكەی ئەمەریكی، لە حاڵەتێكی كەم وێنە فڕۆكەیەكی ئەمریكی دراوی‌كی كانزاییان لە شار و شارۆچكەكانی پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق هەڵداوەتەوە خوارەوە، دراوە كانزاییەكەش، وێنەی ئاڵای ئەمەریكا و عێراقی سەردەمی سەددام حوسێنی بەسەرەوەیە.

رۆژنامەی “العربی الجدید”، لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی پارێزگاكە بڵاویكردوەتەوە، زۆربەی ئەو بڵاوكراوە و دراوە كانزاییانە بەسەر شارە سەرەكییەكاندا هەڵدراونەتە خوارەوە، كە رێژەی دانیشتووانی زۆرە، وەكو رومادی، سەنتەری پارێزگاكە، فەللووجە، حەدیسە، هیت، راوە، عانە و ناوچەكانی دیكە، روونیشی كردووەتەوە ئەو دراوە كانزاییە و بڵاوكراوە كاغەزییانە، وێنەی ئاڵای عێراقی سەردەمی سەددام حوسێنی بەسەرەوەیە كە سێ ئەستێرەی تێدایە، لەگەڵ ئاڵای ئەمەریكا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڵاوكراوەكان باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دەكات لە نزیك پارێزگاكە و پرۆسەكەش ناونراوە “ئۆپەراسیۆنی ئازادیی عێراق”.

لە دوای 2003ەوە ئاڵای عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هات و سێ ئەستێرە سەوزەكەی سەر ئاڵاكه لادرا و (الله اكبر) كە بەختی سەددام حوسێن نووسرابوو، بە خەتێكی دیكە نووسرایەوە، جگە لە ئاڵا نوێكە، قەدەغەیە ئاڵا سێ ئەستێرەییە كۆنەكەی سەردەمی بەعس هەڵبكرێت.

فازڵ عیساوی، سەركردەی حەشدی عەشایەری ئەنبار، سەرسوڕمانی خۆی لە بەكارهێنانی ئاڵا كۆنەكە لەسەر دراو و بڵاوكراوەكە دەربڕیوە، دووپاتی لەوەش كردووەتەوە، ئەو كارە پەیامێكی تێدایە بۆ ئەنبار و تەواوی ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق.

بە پێویستیشی دەزانێت پەلە لە بڕیاردان نەكەن لەسەر ئەو هەنگاوە و بە پرسیارەوە باس لە پرۆسەی سەربازی داهاتووی هێزەكانی ئەمەریكا دەكات، كە لەو بڵاوكراوانە باس كراوە.

دەشڵێت: “بوونی ئاڵای ئەمەریكی بە تەنیشت ئاڵای عێراقەوە لەسەر دراوە كانزایی و بڵاوكراوەكان، نیشانەی بوونی هەماهەنگی سەربازییە لە بارەی پرۆسەكە لە داهاتوو كە هێشتا لایەنەكانیان دیار نین”.

لە درێژەی قسەكانیدا، فازڵ عیساوی روونیكردەوە، نایانەوێت ئەنبار ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكەرەوەی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئێران، لەكاتێكدا لە پەرلەمانی عێراق، كار بۆ وەدەرنانی ئەمەریكا دەكرێت.

ئەو هەنگاوە لە كاتێكدایە، كە هاوپەیمانی بنیاتنان (كە لە دەوڵەتی یاسای و حەشدی شەعبی) پێكهاتووە، بۆ ئامادەكردنی یاسایەك بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان بە گشتی لە عێراق و ئەمەریكا بەتایبەت.

محەمەد كەریم، پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی بنیات، رایگەیاند، بوونی هێزە بیانییەكان لە عێراق بە تەواوەتی رەتكراوەیە، دووپاتیشی لەوە كردووەتەوە، ئەوەش بە مانای رەتكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكایە.

بە پێویستیشی دەزانێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، لە نزیكترین دەرفەت، پێداچوونەوە بە رێككەوتنی ستراتیجی ئەمنی لەنێوان بەغدا و واشنتن بكرێت، بەتایبەتیش.

هەڵدانە خوارەوەی بڵاوكراوەی كاغەزیی و دراوی كانزایی بە ئاڵای عێراقی سەردەمی سەددام حوسێنەوە، لە كاتێكدایە، رۆژی 15ی كانوونی دووەم/ یەنایەری 2019، كۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریكا بەڕێوەچووە و چەند ئەندامێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكاش بەشدارییان تێدا كردووە.

Back to top button