رێبوار تاڵەبانی: عێراق لە هەوڵدایە دۆخی كەركووك ئاسایی بكاتەوە

دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەل َ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و بەر پرسە باڵاكانی بەغدا, عێراق هەوڵی دا دۆخی كەركووك لەو عەسكەرتاریەتەی كە هەیە ئاسایی بكاتەوە, سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، رێبوار تاڵەبانی هەوڵێكی حكوومەتی عێراق بۆ ئاسایكردنەوەی بارودۆخی كەركووكی ئاشكراكرد.
بە گوێرەی هەوڵەكە دەبێت تاوەكو مانگی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم هێزە سەربازییەكان بچنەوە دەرەوەی شاری كەركووك.
لە لایەكی دیكەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ  لادانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لە بەرامبەردا بەرپرسێكی ئەو حزبە رەتی دەكاتەوە حزبەكەی لە پشت هەوڵی لادانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوووك بێت.
ئەم هەوڵەی یەكێتی بۆ گۆڕینی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بۆ ئەوەیە یەكێتی وەك كارتێكی فشار لەبەرامبەر پارتی بەكار بهێنێت بە گۆڕینی سەرۆكی ئەنجوومەن پارێزگارێك دیاری بكات، بەڵام سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت: بێ من و ئەندامانی لیستی برایەتی لە  كەركووك یەكێتی ناتوانێـت لەم هەوڵەی سەركەوتوو بێت هەر رێگەیكی دیكەش بگرێتە بەر نایاساییە.
Back to top button