فەرەنسا پێشنیاری ناوچەی دژە فڕین لە لە نێوان باكورو رۆژئاوای كوردستان دەكات
لەگەڵ ئەوەی دوای هێڕشەكانی رژێمی بەعس بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان فەرەنسا وەك تاكە وڵات دژ بە هەوڵەكانی رژێمی بەعش پێشنیاری ناوچەی دژە فڕینی كرد, دواتر پەسەند كرا لەگەڵ هەڕەشەكانی سەر رۆژئاوای كوردستان داوای ناوچەی دژ فڕین دەكات.
ماتیلدا پانۆت، ئەندامی پەرلەمانی فەرەنسا، كە ئێستا بەسەردانێك لە رۆژئاوای كوردستانەو رایگەیاندووە، دوای گەڕانەوەیان هەوڵدەدەن دۆخی ناوچەكە بۆ حكومەتی فەرەنسا روونبكەنەوه.
ماتیلدا پانۆت گووتیشی: پێویستە فەرەنسا رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و فشار لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپا بكات بۆ ئەوەی هاوكای زیاتر رۆژئاوای كوردستان بكەن.
ناوبراو روونیشیكردەوه، پێشنیازی درووستكردنی ناوچەیەكی دژە فڕین لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەكەن.