پۆمپیۆ: ئێران پێشێلی سەروەری عێراق دەكات قبوڵی ناكەین

 

دوای ئەوەی ئەمریكا 12 خاڵی وەك سزا بەسەر ئێراندا سەپاندن, كە لە خاڵی 4ـی سزاكانی كورت كردنی دەستی ئێرانی تێدا بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت سوریا و عێراق و یەمەن, لە دواهەمین دیداری میدیایی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران بەردەوام ھەوڵی جدی دەدات بۆ كەمكردنەوەی ئازادی و سەرەوەی عێراق.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتنەوە بە ڤیدیۆ كۆنفرانس بەشداری لە پانێڵێكی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بوو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكە بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست درووستكردنی ھاوپەیمانییەك بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕانگێزییەكانی ئێران لە ناوچەكە.

هەروەها گوتی: ئامانجمان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، كە خەڵكی ئەو ناوچەیە شایەنی ئەو سەقامگیرییەن ئەمە خاڵێكی سەرەكیەی بەلامانەوە و زۆر گرنگی پێدەدەین.

Back to top button