جارێكی دیكه گهشته ئاسمانییهكانی نێوان سلێمانی و توركیا دواخران
لەگەڵ ئەوەی یەكێتی هەموو هەوڵەكانی خستەگەڕ لە پێناو هەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فرۆكەخانەی سلێمانی كە توركیا خستۆتیە سەری, میدیاكانی سلێمانی رایانگەیاند كە رۆژی پێنج شەممە ئابلۆقەكە هەڵدەگیرێت, بەڵامبەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان فڕۆكەخانەی سلێمانی و توركیا دواخران.
دانا محەمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاندووە، لەكاتێكدا بریابوو ڕۆژی پێنج شەمە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئاسمانی و توركیا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگای سلێمانییەوە دەستپێ بكەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەند رێككارێكی رۆتینی ماوە، گەشتەكان بۆ ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ دواخران.
شایەنی باسە دوای رێككەوتنێكی نێوان بەر پرسانی یەكێتی و توركیا كە لە بەرامبەر كردنەوەی فڕۆكە خانەی سلێمانی داخستنی سەرجەم بارەگاكانی پەكەكە و ئەو حزب و گرووپانەی نزیكن لە پەكەكە لە سنوری سلێمانی دابخات, بەڵام تا ئێستا توركیا بە فەرمی بڕیاری كردنەوەی گەشتەكانی بەرەو سلێمانی رانەگەیاندووە.