كەماڵ رەئوف ستافی ماڵپەڕی شار پرێس و ماڵپەرەكە دەفرۆشێتە بەرهەم ساڵح لە بەرامبەر دامەزراندنی هاوسەرەكەی وەك راوێژكاری سەرۆك كۆمار
دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح لە نێو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەرووەریهاوسەری كەماڵ رەئوفی كانید كرد, خێزانی سەرنوسەری ماڵپەڕەكەی بە ناوی (خانم رەحیم) كاندید كرد, لەگەڵ ئەوەی نەیتوانی كورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت, ئێستا بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیۆن وەك راوێژكاری سەرۆك كۆمار دامەزراندووە, رۆژنامەنوسێكیش دەنوسێت:” بەرهەم ساڵح دەمێكە ماڵپەڕی شار پرێسی كڕیوەتەوە لە بەرامبەر كاندید كردی هاوسەری سەر نوسەر”.
ئاری عەبدولا رۆژنامەنووس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە پۆستێكیدا نوسیەتی:” بەرهەم ساڵح كاندیدە دەرنەچووەكەی هاوپەیمانی وەك راوێژكاری خۆی بە بڕی پێنج ملیۆن و حەوسەد هەزار دامەزراندووە, ئەمەش لە بەرامبەر كڕینەوەی ماڵپەڕی شار پرێس”.
ئەو رۆژنامە نووسە دەشلێت:” پێشتر ماڵپەڕەكەی كەماڵ رەئوف زۆرترین هەواڵەكانی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆكی هاوپەیمانی بڵاو دەكردەوەو بە شان وباڵی هەڵدەدا, لەو كاتەوە دەمان زانی بەرهەم ساڵح ستافی شار پرێس و كەماڵ رەئوف و خێزانەكەی كڕیووە لە بەرامبەر بێدەنگ بوونیان.