ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كانه
خواكوڕك
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه كە هیلاری كلینتنی كاندیدی دیموكراتەكان بە 3% دەنگەكان لەسەر ئاستی سەرجەم ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پێش دۆناڵد ترامپەوەیە.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا موژده‌ی گه‌وره‌ی به كاندیدی دیموكراته‌كان داوه و رێژه‌ی %80 سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ مسۆگه‌ر كردووه.
ئاژانسی رۆیتەرز و دەزگای ئاپسووس، دوا ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و هیلاری به‌ڕێژه‌ی 45% بەرامبەر 42%ی دەنگەكانی تره‌مپ لە بەرژەوەندی دیموكراته‌كان یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ سێشەمه 8/11/2016 هاوڵاتیانی ئەمەریكا لەسەر سندووقەكانی دەنگدان دەنگ بە نوێنەرانی ویلایەتەكانیان دەدەن، تا ببن بە ئەندامی كۆمەڵگەی هەڵبژاردن. دواتر ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌كان (45)ەمین سەرۆكی ئەمەریكا هەڵدەبژێرن.