كۆمه‌ڵ: حه‌ز ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی دانیشتن بكه‌ین به‌ڵام ئه‌وان سه‌ردانمان ناكه‌ن

كۆمه‌ڵی ئیسلامی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سته‌ڵكی نێوانمان بتوێنینه‌وه‌ و سه‌ره‌تا پێوه‌ندیه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌ و چاوه‌ڕێن پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت سه‌ردانمان بكات.

فارووق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندان گه‌ڕی دانیشتنه‌كان له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌ نێوان سێ لایه‌ندا ئه‌نجام دراوه‌ و  كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌ ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی باشه‌ پێش گفتوگۆ له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت پێوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاسایی بكاته‌وه‌ و به‌سته‌ڵكی نێوانمان بتوێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش لای ئێمه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ پێش حكوومه‌ت.

فارووق عه‌لی ئه‌وه‌شی گوت، له‌ ڕابردوودا دووریی له‌ نێوان ئێمه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووی داوه‌ بۆیه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت سه‌ردانی ئێمه‌ بكات سه‌ره‌تا قسه‌ له‌سه‌ر دۆخه‌ سیاسیه‌كه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری ئاسانه‌ كه‌ بیكه‌ین.

تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ بارنامه‌یدا نییه‌ سه‌ردانی كۆمه‌لی ئیسلامی بكات و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌ ئومێدی به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌تی داهاتوو چاوه‌ڕێی شاندی پارتی ده‌كات بۆیه‌ تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆت رانه‌گه‌یاندووه‌.

 

 

Back to top button