دانیشتوانی موسڵ نیگه‌رانن له هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
هاوڵاتییانی پارێزگای نەینەوا لە هەڵسوکەوتی هێزەكانی حه‌شدی شه‌عبی نیگەرانن و بە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر شارەکەیان تۆمەتباریان دەکەن.
نایف شەمەری، پەرلەمانتاری عێراق لە بازنەی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: “بەشێک لەو کەسانەی چارەنووسیان نادیارە لەلایەن داعشەوە پێشتر دەستگیرکراون و بەشێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، هەروەها میلیشیا چەکدارەکان، سووکایەتی بە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەن و لەبەرامبەر ئازادکردنیشیان داوای پێدانی ۴ هەزار دۆلار دەکەن”.
بێکاریی، هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری چەند پرسێکی دیکەن، کە هەڕەشە لە ژیانی هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا دەکەن، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له بازنه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا گووتی : “نزیکەی ۵ هەزار هاووڵاتی ئەو پارێزگایە لەژێر هێڵی برسێتین و نەشوێنێک بۆمانەوە و نە هیچ خۆراک و خواردەمەنییەکیان هەیە، تەنیا لەسەر ئەو هاوکارییانە دەژین، کە لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە پێیاندەبەخشرێت”.
پاش ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی به زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی لایه‌نه سوننییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌و ھێزانه ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه‌و به‌رده‌وامن له پێشێلكاری و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی پارێزگاكه.