ڕێبوار تاڵه‌بانی : هه‌وڵێكی حكومه‌تی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات
رێبوار تاڵەبانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ،هەوڵێکی حکوومەتی عێراق بۆ ئاسایيکردنەوەی بارودۆخی کەرکووك ئاشکرا دەکات.
رێبوار تاڵەبانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت :” دەبێت سەرجەم هێزە سەربازیيەکان تا مانگی ۷ ئەمساڵ ئەو شارە چۆڵ بکەن ، ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك “.
ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمان بۆ ئه‌وه‌یه كه فشار بخاته سه‌ر پارتی دیموكراتیی كوردستان لای خۆیه‌وه سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دەڵێت: “بێ من و ئەندامانی لیستی برایەتی لە کەرکووك، یەکێتی ناتوانێـت لەم هەوڵەی سەرکەوتوو بێت هەر رێگەیه‌کی دیکەش بگرێتە بەر نایاساییە”.
به‌ڵام یەکێتی لە لايه‌کەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لیژنەیەك بۆ ئاسایيکردنەوەی کەرکووک چارەسەری کێشەکان پێکدەهێنێت، لەلایه‌كی تر لەگەڵ تورکمان و عەربەکان لە هەوڵدایه بۆ گۆڕین و لابردنی ڕیبوار تاڵه‌بانی سەرۆکی شه‌رعی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
دۆخی كه‌ركووك له دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷، كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو راده‌ستی میلیشیاكان و هێزه ئێرانییه‌كان كرا‌و تا ئێستاش حوكمی سه‌ربازی جێبه‌جێ ده‌كرێت.