ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا رێكه‌وتنیكی سه‌ربازی هاوبه‌ش واژۆ ده‌كه‌ن
دوێنێ سێشەممە ۲۲ی۱ی۲۰۱۹ ئه‌نگێلا مێركڵ و ئیمانوێل ماكرۆن به ئاماده‌بوونى چه‌ندین سه‌ركرده‌ى باڵاى هه‌ر دوو وڵات له ئاخن رێككه‌وتننامه‌یه‌كى هاوڕێیه‌تیان واژۆكرد.
بەپێی ئەو پەیماننامە نوێیەی نێوانیان، ئەگەر هەر یەکێکیان دووچاری هێرش بێتەوە، فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوکاری یەکدی دەبن.
ماكرۆن و مێركڵ ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هاوئاهه‌نگییه‌كانیان سه‌باره‌ت به سنووره‌كانیان پته‌وبكه‌ن، هه‌روه‌ها كارى زیاتر بكه‌ن پێكه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و تیرۆر.
ئەو هەوڵەی فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ دامەزراندنی سوپای ئەوروپا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە رەخنەی لێدەگیرێت و دژی ئەو هەنگاوەیە.
ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا دوو سه‌ره‌كیترین ده‌وڵه‌تى ئه‌ندامن له یه‌كێتى ئه‌وروپا، بەتایبەت دوای هەوڵی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا.