وه‌زاره‌ت به‌رگری ئه‌مریكا نهێنیه‌كی مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات

خواكوڕك

رۆژی یه‌ك شه‌ه‌مه‌ 6/11/2016 هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵیان راگه‌یاند، و لێكدانه‌وه‌ی زۆر بۆ رۆڵی توركیا له‌ به‌شداری نه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كرا، ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نهێنیه‌ك له‌و باره‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

وه‌زواره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ راگه‌یانراوێكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌مان رۆژ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان سوپاسالاری ئه‌مریكا و توركیا ئه‌نجامدراوه‌ سه‌باره‌ت به‌داهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌.

رۆژی یەكشەمه‌ی ڕابردوو جۆزێف دانفۆرد سوپاسالاری هێزە هاوبەشەكانی ئەمەریكا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی خلووسی ئاكار لە ئەنكەر كۆ بوونەتەوە، و ئەمەریكا بەڵێنی بە توركیا داوە كە رێگە نادات هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕەقە بەڕێوە ببەن.

له‌راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، جۆزێف دانفۆرد متمانه‌ی به‌ توركیا داوه‌ كه‌ له‌دوای ئازادكردنی شاره‌كه‌، وڵاته‌كه‌ی پشكی ده‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ش رێكه‌وتنێكیان واژۆكردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سوریای دیموكرات و هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه‌ ده‌ڵێت، هەموو كات گوتوومانە هێزەكانی سووریای دیموكرات چارەسەر نین تا كۆنتڕۆڵی رەقە بكەن و بەڕێوەی ببەن.

Back to top button