ڤیدیۆ : ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له عهفرین تهقییهوه
تەقینەوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی كانوونی دووەمی ۲۰۱۹ لەگەڕەكی ( عەفرینی نوێ) ڕوویداوەو بەهۆیەوە لانی كەم ۳ چەكدار كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بارەگایەكی چەكدارانی (ئەحرار شەرقیە)ی سوری نزیك لە توركیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.
ئەو بارەگایەی چەكدارانی (ئەحرار شەرقیە) پێشتر ناوەندی رۆشنبیری و هونەری عەفرین بوو، بەڵام دوای داگیركردنی ئەو شارە لەلایەن گروپە چەكدارییە سورییەكانی نزیك لە توركیاو سوپای ئەو وڵاتە، كراوەتە بارەگای ئەو چەكدارانە.
https://youtu.be/3RAo8Jfrhec