حدكا هۆكاری هێرشكردنەكەی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
ئێران لەرێگای گەورە راوێژكارێكی خامەنەی هێرش دەكاتە سەر كوردستان و دەلێت دەلێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق، حیزبەکەی تاڵەبانی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام حیزبەکەی بارزانی ئەو جۆرە نین. ئێمە لە دوورکەوتنەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە حکومەتی ناوەندی عێراق نیگەرانین، چونکە ئەوان هەندێک جۆر رێککەوتنیان لەگەڵ زایۆنیستەکان هەیە دەلێت حیزبەکەی بارزانی رێگە بە کونسوڵگەری سعودیە لە باکووری عێراق دەدەن چەک بداتە هێزە ئێرانییەکانی دژی شۆڕش و لەم بوارەوە هۆشداریان پێدەدەین،
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی باڵا لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران حدكا دەلێت هۆكاری بەترسەوەهاتنی ئێران لە ئەنجامی زانیاری مخابەراتی ئیتلاعاتەوە دێت، كە دەزانن رۆژانە بەسەدان گەنجی رۆژهەڵاتی كوردستان پەیوەندی بە كەمپی سەربازی حدكاوە دەكەن و دەبن بەپێشمەرگە و بەشداری راسان دەكەن.
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، بەسەدان گەنجی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان پەیوەندی دەكەن، بە راسانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئێستا حدكا خۆی ئامادە دەكات كە هێزێكی كاریگەر و گەورە، لە رۆژهەڵاتی كوردستان جێگیر بكات، بۆیە ئەمە بۆتە هۆكاری ترس بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، دەیەوێت لەرێگای هەرەشە كردن لەبارزانی پێشكەوتنی خەباتی رزگاری خوازی كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان رابگرێت، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی خەباتی رزگاری خوازی كوردستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەشێكە لەئاڵوگۆڕی ناوچەكە و بەدوای مافی و چارنووسی خۆی دا دەگەرێت كە ئەمەش بریارێكی نەتەوەیی رۆژهەلاتی كوردستانە و كەس لەبەرامبەر بریاری نەتەوەی لەكوردستان ناوەستێتەوە، بۆیە راسان، هەڵگیرسانی شۆرەشی نەتەوەیەكە و پەیوەندی بە هیچ ناوەندێك و حزبێك و دەوڵەتێكەوە نیە ئەوەی ئێران لێی حاڵی نابێت ئەمەیە كە كورد نەتەوە و خاكێكی جیاوازی هەیە لە فارس و عەرەب و تورك.