په‌كه‌كه چوار هاوڵاتی ده‌ڕفێنێت
چه‌ند رۆژێكه گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی باكووری كوردستانیان رفاندووه‌و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك” “ئه‌و چوار كه‌سه له كاتی هاتوچوونی ئاسایی كاره‌كانی خۆیاندا له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێڕێی ناوچه‌ی ئامێدی رفێنراون”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌كه‌ی نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت ، گووتی: “به‌هۆی رفاندنی ئه‌و چوار كه‌سه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڕیاری داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كه‌ی داوه و ماوه‌ی دوو رۆژه هاتووچۆ له‌و ده‌روازه‌یه راگیراوه”.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ده‌شڵێ : “توركیا به‌هۆی رفاندنی ئه‌و چوار كه‌سه‌وه نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی كارگێڕیی ناوچه‌ی ئامێدی و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامه”.
ده‌روازه‌ی سنوری سه‌رزێڕێ ده‌روازه‌یه‌كی فه‌رمی سنورییه و رۆژانه نزیكه‌ی ۱۰۰۰ رێبوار به‌و ده‌روازه‌یه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تێدا ده‌كه‌ن، به داخستنی ده‌روازه‌كه‌ش زیان به‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان و توركیا ده‌كه‌وێت.
پەكەكە بۆ مەرامەكانی خۆی و ئەوانەی پاڵپشتی دەكەن، بەردەوام كار بۆ تێكدانی ڕەوشی ناوچه‌كه ده‌كات ،به‌رده‌وام مێرمنداڵ ده‌ڕفێنێت و بووته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئاوادانی گونشینی ناوچه سنورییه‌كان ،چه‌ند جارێك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گونده‌كانیان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و جووتیاران و گوندنشینان داواى چۆڵكردنى گونده‌كانیان له هیزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.