به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌ك له باره‌ی دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات

به‌رهه‌م ساڵح له باره‌ی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، مامەڵەی یەكێتی لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەت، پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە ، پرۆژه‌یه‌كی سی خاڵی پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی كردووه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار‌و باڵای ناو یه‌كێتی به ” خواكوڕكـ”ـی ڕاگه‌یاند:” پرۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لە چەند بەشێك پێكهاتووە دەربارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی، مامەڵەی یەكێتی لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەت، پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بەدیاریكراویی لەگەڵ پارتی‌و گۆڕان و لەگەڵ یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك كە تەئكید دەكاتەوە بۆ یه‌كێتی ده‌بێت “.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی :” پڕۆژەكە لە كۆبوونەوەیەكی كۆتایی مانگی ۱۱ی ۲۰۱۸ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە بە بەشداریی بەرهەم ساڵح ئەنجامدراوە خوێندراوەتەوەو پەسەند كراوەو بووەتە پڕۆژەی یەكێتی، مانگی ڕابردووش لە سەركردایەتی یەكێتی پەسەندكراوە.”
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌شلێ:” ئەو كۆبوونەوەیەی كه ئێستا لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا هەیە دەربارەی ئایندەی پەیوەندییەكانیان لەسەر بنەمای ئەو پڕۆژەیە داڕێژراوه .”
بەرپرسانی یەكێتی كۆكن لەسەر ئەوەی حیزبەكەیان پێویستی بە چاكسازیی ناوخۆیی‌و بەخۆداچوونەوە هەیە و بەستنی كۆنگرە تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و كۆدەنگی نییە بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ،پڕۆژەكه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لە كاتێكدایە ناكۆكی نێوان باڵەكانی یەكێتی تۆخ بوونەتەوەو دابەشكردنی ئەو پۆستانەی پشكی یەكێتی دەبن بۆ ٤ ساڵی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان خاڵی جەوهەریی ناكۆكییەكانن .”