وەزیری دارایی عیراق و توركیا كۆبوونەوە
دوای ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئێستا بە مەبەستی بە شداری كردنی لە كۆنفرانسی داڤۆس وەزیری دارای عێراق سەردانی سویسرای كرد, ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنفراسەكە, لەگەڵ بەرات ئالبەیراك وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا كۆبووەوە.
لەمبارەوە د.فوئاد حوسێن لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی “لەبارەی فرەوانكردنی بازرگانی و پێشخستنی پەیوەندییە ئابوورییەكاندا قسەمان كرد، ڕێكەوتین لەسەر پێویستی بڕینی لەمپەرەكان و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانمان لە ڕێگەی هاریكاری و گفتوگۆوە”.
ئەمڕۆ لە میانی ٤٩یەمین لوتكەی كۆڕبەندی ئابووریی جیهان كە لە شارۆچكەی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، وەزیری دارایی عێراق و وەزیری گەنجینە و دارایی توركیا كۆبوونەوە.