سیستانی فەتوایەك لە بارەی داعشە دەستگیركراوەكان دەردەكات بزانن چارەنوسیان چ لێدەكرێت
لەگەڵ كۆتا هاتنی داعش لە عێراق بە تایبەت كە ناوچەیەكی دیاریكراویان بەدەستەوە بێت, لە رووبەرووبوونەوەكانی هێزە عێراقیەكان و داعش تا ئێستا بە هەزاران ئەندامی داعش كەوتوونەتە دەستی هێزە ئەمنیەكان و لە زیندانەكانی عێراقدا لە بارەی چارەنوسی ئەو ئەندامانەی داعش عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق داوا دەكات بەپێی شەریعەتی ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ دەستگیركراوەكانی سەر بە داعش بكرێت.
رۆژی چوارشەممە تیمی تایبەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كۆبووەوە.
دوای كۆبوونەوەكە كەریم ئەسعەد خان سەرۆكی تیمەكە، كە لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێكهێنراوە رایگەیاند، لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان دانیشتووە سەبارەت بە ڕوونكردنەوەی كاری تیمی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی ڕێكخراوی داعش لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد دیدارەكە ئەرێنێ بووە.
ڕوونیشیكردەوە “سیستانی داوایكردووە بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی و یاسا مامەڵە لەگەڵ دەستگیراوەكانی داعشدا بكرێت، نەك مافیان پێشێلبكرێت لەبەر ئەوەی ئەوانە داعشن”.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا كەریم ئەسعەد خان جەختیكردەوە، لەگەڵ سەرجەم ڕابەرە ئایینییەكان دادەنیشێت.
سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش ئاماژەی بەوەشكرد تیمێكی تایبەت بۆ تاوانەكانی دژ بە ئافرەتان پێكهێنراوە و ڕێزی تەواو لە تایبەتمەندی ئافرەتان و نهێنی دۆسیەكانیان دەگیرێت.