ئەمریكا: سوریا بە دەردی ئێران دەبات هەر وڵاتێك مامەلەی بازرگانی لەگەڵ سوریا بكات سزا دەدرێت
دوای ئەوەی ئەمریكا 12 خاڵی وەك سزا بەسەر ئێراندا سە پاندوو لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی كشایەوەو ئابلۆقەی ئابوری بەسەر ئێراندا سەپاندەوە لە بڕیارێكی نوێدا, كۆنگرێسی ئەمریكا بە تێكڕای دەنگ پڕۆژەبڕیارێكی پەسندكرد، كە داوادەكات حكومەتی ئەمریكا سزای هەر كەسێك بدات كە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا بكات.
بەگوێرەی بڕیارەكە، سەرۆكی ئەمریكا سزا دەخاتە سەر هەر تاكە كەسێك كە “پشتگیری دارایی حكومەتی سووریا، بانكی ناوەندی سووریا، هەر بەرپرسێكی ئاسایش و هەواڵگری سووری دەكات”.
بڕیارەكە بە دیاریكراوی هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە پارچەی یەدەگی فڕۆكە بۆ فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانی سووریا دابیندەكەن، یان هەر كەسێك پشتگیری دارایی پڕۆژە ئەندازیاری و بیناسازییەكان لەو ناوچانە دەكەن كە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی سووریادان، یان پشتگیری دارایی كەرتی وزەی سووریا دەكات.
ئەو گەمارۆیانە یەك مانگ دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە دێن.