سەرۆكی پەرلەمانی فەنزویلا كودەتا بەسەر سەرۆكی حكومەت دەكات و خۆی وەك سەرۆكی فەنزولا ناساند ئەمریكا و كەنەدا دانیان پێدا نا
دوای ئەوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە لە فەنزویلا خۆپیشاندان دژ بە حكومەت و خراپی گوزەرانی هاولاتیان و كەمی خزمەت گوزرایەكان بەرێوەدەچێت, كە لە ئەنجامی بەریەك كەوتنی پۆلیس و خۆپیشاندەران ژمارەیەك هاوڵاتی گیان لەدەستداو بریندار بوون, ئەمڕۆ سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزوێلا خۆی خستە شوێنی نیكۆلاس مادوورۆ، سەرۆكی وڵات و دەڵێت “ئەرك و كارەكانی سەرۆك بەڕێدەكات”.
خوان گوایدۆ، كە هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی ڤەنزوێلایە بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی نیكۆلاس مادوورۆ وەك سەرۆكی كاتی وڵات.
دوای ئەو گۆڕانكارییانە، سەرۆكی ئەمریكا و حكومەتی كەنەدا راستەوخۆ خوان گوایدۆیان وەكو سەرۆكی كاربەڕێكەری ڤەنزوێلا ناساند.
ترەمپ داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەكات هەمان هەنگاو بگرنەبەر و دان بە سەرۆكایەتی خوان گوایدۆدا بنێن و ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناو سەقامگیری ڤەنزوێلادا دیبلۆماسی و بازرگانی ئەمریكا لەگەڵیدا بەهێز دەكاتەوە.
هاوكات سەتان هەزار كەس لە كاراكاس و شارەكانی دیكەی ڤەنزوێلا رژاونەتە سەر شەقامەكان و بەو بۆنەوە ئاهەنگ دەگێڕن.
لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكانیش خەڵك دەڵێن “ئازادی بۆ ڤەنزوێلا”.
لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوودا دژی نیكۆلاس مادوورۆ، چوار 4 كەس گیانیان لەدەستدا. مادوورۆ دەڵێت، دەستی هێزە ئەمنییەكانی تێدانییە.
مادوورۆ لە 1962 لەدایكبووە. 46ـەمین سەرۆكی ڤەنزوێلایە و لە 2013ـەوە لە دەسەڵاتە، سەركردەی پارتی سۆشیالیستی ڤەنزوێلایە.