بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە دێرەلووك دوو هاونیشتیمانی شەهید بوون
لەگەڵ ئەوەی چەند سالێكە بە بیانووی راوە دوونانی چەكدارانی پەكەكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا خاكی باشوری كوردستان دەبەزێنن و سنورەكانی نێوان باكوور وباشووری كوردستان بۆردووماندەكەن, كە چەندین جارە خەلكی سڤیلی ئەو ناوچە سنوریانە دەكەنە ئامانج, ئەمڕۆبەهۆی بۆردوومانی توركیاوە لە ناوچەكانی سنوورییەكانی نزیك شارۆچكەی دێرەلووك-ی سەر بە ئامێدی دوو كەس شەهید بوون و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای ئامێد رایگەیاندووە، لە گەلی رەشاڤەی سەر بە دێرەلووك دوو كەس بەهۆی بۆردوومانی توركیاوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
قایمقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند، ئەو چوار كەسە مەدەنی بوون؛ دوو كەسیان خەڵكی شیلادزێ و دوو كەسەكەی دیكەش خەڵكی ئامێدی بوون.