بۆچی ئەمریکا پشتی لە سەدام کرد
ئامادەکردن:سەباح ئاودەل
نـەبوونی متمـانە مێوانێکی بەردەوام بووە لـە پەیـوەندی نێوان عیـراق و ئێران لەگەڵ ئـەوەش دا گومان و تـرس دڵنیـایـی دەدات کە ئـەوەی هـەیە لـە بابەتی سنووری نێوانیـان دەرچـووە ، عیـراق هەمیشە خۆی وا پیشان داوە کە دیوارێکـە بـۆ ڕێگری لـە تەشەنەی شیعەگەری بـەرەو خـاکی عەرەبـی و ئـێران بەهەمان شت عیــراق وەکـو بەربەستێـك دەبینی لـە بەرەوپێش چوونی دەسەڵاتـەکەی لـە ناوچـەکەدا”.
بـە بۆچونی ئێران پێکهاتەی عیـراق شـلۆقە دەکرێ درزی بخرێتە ناوی ئـەویش لەڕێگای پێکهاتەی شیعە و کـورد ، عیــراق هیـچ کات دوودڵ نەبووە لـە ورژاندنی بابەتی عەرەبستان و سـۆزی بـۆ کوردانی ئـەوبەری سنوور هەرچەندە لە سنووری خۆی قـەتڵ و عامی دەکردن”.ساڵێك پێش دەسپێکردنی شەڕی عیراق و ئێران و بەتەواوی لە ئەیلولی 1979 سەدام بـەشداربوو لـە لوتکەی ( عدم الانحیاز ) لـە هـاڤانا و لەوێ چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئێران ئیبراهیم یزدی کەوت و پاش چاوپێکەوتنەکە نوێنەری عیراق لـە ئەنجومەنی ئاسایش و لە هەمان کات ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی بەعسیش بوو ( سەڵاح عومەر ئەلعەلی ) هەوڵی دا سـەدام ی هان بدا بـۆ پتەوکردنی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانی خومـەینـی کە ئەو کات بـە کاتێکی نالەبار تێپـەر دەبـوون بەڵام سـەدام گوتــی ،، ئـەو دەرفەتە هەموو ساڵێـك بـووم ناڕەخسێ و دەبـی سەری ئێرانیەکان بشکێنیـن و هەر بستە خاکێکیـان داگیر کردبی لێیـان دەستینیـنەوە ، ســەدام سەرەتای حەفتایـەکانی سەدەی ڕابردوو بـەوەی دەستی پێکرد کە هەوڵێکی کودەتای شکست پێ هینا دژی وی بـە ئاگاداری شای ئێران و پشتیوانی دەزگا ئـەمنیـەکانیان
بەڵام دەرفەتە زێرینەکە ئـەو کات پێشکەشی ئێران کرا کە ئـەمریکا ڕژێمی سـەدام و سـوپاکەی لە ناو بـرد و ڕیشەکێشی حیزبی بەعسی کرد بـۆیە تەهران بـڕیاری دا دەست لە کاروباری دەوڵەت وەربدا بـۆ ئـەوەی عیراقێکی وا دروست بـی بـۆ بەرژەوەندی ئێـران کار بـکا”.
تراژیدیایـێکی عیراقی نوێ وای کــرد ئێران سـەرکەوتووانە بــۆ بەرژەوەنی خۆی بیقۆزتەوە لــە حوزەیرانی ساڵی 2014 موسل کەوتە دەست داعش ئەوکات حکومەتی نوری مالیکی ناچار بوو داوای یارمەتی لە ئــەمریکا بکا و لـەو کاتە مەرجەعی شیعە عەلی سیستانی بانگەوازی کرد بـۆ جیهادی خۆبەخشی دژی داعــش”.
ڵێرەدا میلیشیا چەکدارە عیراقیەکان ئـەوانەی لایەنگری ئێرانـن خۆیان خزاندە نێـو حەشدی شەعبی و لـە ساڵی 2016 لـە کـاتی حکومەتی حەیدەر عەبادی و بـە گوشاری ئێـران شـەرعیەت درا بـە حەشدی شەعبی و بــووە بەشێك لـە دەزگا ئـەمنیەکانی دەوڵــەت”.
ئێسـتا ناتوانیـن باسـی ململانـێ عیراق و ئێران بکەین چونکە ئێران لـە نێـو عیراق دەژی و بەشدارە لە هەموو بـڕیارەکـانی وتەنانـەت لـە دامەزراندن و دەرکردنی هەر کەسێك ئـەگەر لەگەڵ بـەرژەوەندی ئێران نەبیـت و ئامادە بوونێکی باشی هەیە لە نێو شیعەکان وتوانـی بخزیتـە نێو عەرەبی سونـە و هەندێ لە کوردەکان و باشـترین بـەڵگەش بـوونی قاسم سلیمانیە و چـۆن هەوڵیـاندا ســزای گـەلی کورد بدەن ئـەو کاتەی لـەسەر دوای مەسعود بارزانی بـە ( بـەڵــێ ) سـەدا 93 % خـەڵکی کـوردستان دەنگیـان دا بـۆ ســەربـەخۆیـی لـە سبتەمبەری 2017 “.
ئــەوەی دەیبیـنیـن تەنها ملـملانێـەکە لـە نێـوان ئەمریکا و ئێـرانە بەڵام باکێجەکە گۆڕا بەتایبەتی پاش دەرچوونی ئـەمریـکا وسـەرۆك دوناڵـد ترامـپ لـە پەیمانی ئەتۆم لەگەڵ ئێران و دووبارە ســزای بێ هاوتای زیاتری بەسەردا سـەپاند و لـە لایەکی تـر تـورکیـا بـە هۆشیاریەوە دەڕوانێتـە ناوچـەکە و هەوڵ دەدا زیاتـر بچێتە نێـو قۆڵایـی خاکی سـوریا بـۆ دوورخستنـەوەی هێـزە کوردیەکان و ڕێـگا نەدات هەرێمێـکی بەهێـز دروست بکرێ نزیـك سـنووری تورکیـا ، زنجیرە درامایـەکە بـەردەوامـە و ئیسرائیلیش هاتـە نێـو معادەلەکە بــۆیـە سـیاسەتـی ناوچــەکە نا ڕوونــــە”.