ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: ئێمە ژیانی سەرۆكی فەڵەستینمان پاراست

 

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو مەحموود عەباس سەرۆكی فەلەستین دووچاری نەخۆشی بوو,ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێكدا ھاوكاری پزیشكێكی ئیسرائیلی بۆ ڕزگاركردنی گیانی سەرۆكی فەڵەستین ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت گەر ئەو ھاوكاریەی ئیسرائیل نەبوایە ئێستا ئەبوو مازن لە ژیاندا نەمابوو
لە ڕاپۆرتەكەدا ھاتووە كە پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو دۆخی تەندروستی مەحمود عەباس تێك دەچێت پزیشكە فەڵەستینیەكان ناتوانن چارەسەری بكەن و ناچار دەبن پەنا بۆ پزیشكێكی پسپۆڕی ئیسرائیلی ببەن و دواتر بە شێوەیەكی زۆر نھێنی چارەسەری تەندروستی پێشكەش ئەبوو مازن دەكرێت و لە مردن ڕزگاری دەكرێت
لە ٢٠ ی ئازاری ساڵی ڕابردوو دۆخی تەندروستی مەمحود عەباس تێك چوو بە ئەندازەیەك كە پزیشكەكان ڕایانگەیاند ئەستەمە چارەسەر بكرێت بەڵام دواتر دۆخی بەرەو باشبوون ڕۆیشت و لە مەرگ ڕزگاری بوو

Back to top button