لە عێراق مانگانە ١٤ ملیۆن دۆلاری نەوت بەفیڕۆ دەچێت كەس نازانێت بۆ كوێ‌ دەچێت

 

لەگەڵ ئەوەی عێراق بە یەكێك لەو وڵاتانە هەژمار دەكرێت كە دەوڵەمەندە لە نەوت, هەروەها یەكێكە لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان, لە ئێستادا لە میانەی بەدواداچونی دۆسیەی دەرھێنان و فرۆشتنی نەوتی خاو مانگانە بڕی ١٤ ملیۆن دۆلار بە فیڕۆ دەچێت و كۆمپانیای سۆمۆ كە بەوتی عێراق بەبازار دەكات بە كەمتەرخەم و تۆمەتبار دەزانرێت
لە ڕوەوە لێژنەیەك لە پارلەمانی عێراق لە ھەوڵی بانگھێشت كردنی بەرپرسی كۆمپانیای سۆمۆن و گەر وەڵامی دروستی لەو بارەوە پێ نەبێت ئەوا ئەو لێژنە پارلەمانیە ھەڕەشەی دورخستنەوە دەكەن
سەرەڕای بە تاڵان بردنی نەوتی عێراق لە لایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانەوە لە ئێستاشدا بە پێی ھەندێك سەرچاوە كۆمپانیای سۆمۆ دەستی داوەتە بردنی نەوت و فرۆشتنی بە نرخی جیاواز كە ئەوەش گومانی لەسەر كۆمپانیاكە زیاتر كردووە

Back to top button