بەم شەربەتە چارەسەری سەرئێشە و شەقیقە بکە

بەدەست سەرئێشەی درێژخایەن و بەئازارەوە دەناڵێنیت و زوو زوو ڕووبەڕووی ئازاری شەقیقە دەبیتەوە و چارەسەرێکی بنەڕەتیت تا ئێستا نەدۆزیتەوە، بەکارهێنانی حەب و دەرمانیش بەشێوەیەکی بەردەوام زیان بە تەندروستی بەتایبەت جگەر دەگەیەنێت.

لێرەدا باس لە شەربەتێک دەکەین کە سروشتییە و لە سەوزە دروست دەکرێت، چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ئازاری شەقیقە و هەمیشە کەرەستە سروشتییەکان هەڵبژاردەیەکی باشترن لە بەکارهێنانی دەرمان و ماددە کیمیاوییەکان.

ئەم شەربەتە سەوزە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و کالسیۆم و زۆربەی کانزاکانی تێدایە کە ڕێگرە لە سەرئێشە و لە ماوەی چەند خولەکێکدا سەرئێشەکە دەوەستێنێت، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەند بوونی خوێن بەو کانزایانە و وەرگرتنی شلەمەنی لەلایەن جەستەوە.

هۆکارەکانی شەقیقە زۆرن وەک فشار و دڵەڕاوکێ، دانیشتن یان خەوتن بە شێوازێکی هەڵە، خواردنی ناتەندروست، گرژی باری سۆزداری و پیسیی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت.

کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی شەربەتەکە:

پێنج چڵ کەرەوز

یەک لیمۆی سەوزی بچووک

یەک خەیار

٣-٤ کوپ سپێناخ

٢-٣ سانتیم زەنجەفیل

یەک کوپ مەعدەنووس

دوو سێوی سەوز

شێوازی ئامادەکردن:

هەموو کەرەسەتەکان تێکەڵ بکە و لە عەسارەی بدە تاوەک دەبێتە شەربەت و بە فرێشی بیخۆرەوە بۆ ئەوەی باشترین سوود ببینیت.

 

Back to top button