ئه‌مرۆ هێلی له‌ڤ به‌شداری پانێلێكی جیهانی ده‌كات

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 8/11/2016 خانمه‌ گۆرانی بێژی كورد هێڵی له‌ڤ به‌نوێنه‌رایه‌تی كوردستان به‌شداری له‌ پانێلێكی جیهانی بكات، دوو یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی پێ ئاماده‌ ده‌بن.

پانێله‌كه‌ له‌ وڵاتی پرتوگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌ناوی (web summit) چەندین کەسایەتیی بەناوبانگی جیھانی وەک سەرۆک وەزیرانی چەند وڵاتێک و هەر یەکە لە ڕۆناڵدینھۆی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا و لویس فیگۆی پۆرتوگالی کە پێشتر بۆ بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید یاری کردووە، ئامادە دەبن.

له‌ پانێله‌كه‌دا خانمە ھونەرمەندی کورد، بە وردی باسی چۆنیەتی بەناوبانگبوونی خۆی دەگێڕێتەوە و ھاوکات باسی کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بەناوبانگبوونی و کۆمەڵگا دەکات.

هەروەها بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای فەیسبووک و سناپ چاپ و ئینستگرام و چەندین کەسایەتیی جیھانی بەشداری ده‌كه‌ن.

 

screenshot-2015-07-18-12-26-25 ronaldinho-gaucho-luis-figo

 

Back to top button