ئەم چەند خۆراکە لە کۆکە ڕزگارت دەکات

بەپێی توێژینەوەکان، چەند خۆراکێک ھەن لە کۆکە ڕزگارت دەکات، گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:-

١- خواردنی شۆربا، بەتایبەتی شۆربای مریشک، یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات و کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات.

٢- بیبەری توون لە خواردنە کاریگەرەکانەیە بۆ سنوردارکردنی کۆکە، لەبەرئەوەی مادەی “کابسیسین”ی تێدایە، کەمێک بیبەری توون بکەرە ناو شۆرباکەتەوە تاوەکو وردەوردە کۆکەکە نەمێنێت.

٣- ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، زۆر گرنگە بۆ کۆئەندامی بەرگری و چارەسەرکردنی کۆکە وەک “لیمۆو شیلک و کێوی و برۆکلی”.

٤- بەپێی چەندین توێژینەوەی زانستی سیر کۆکە کەمدەکاتەوە، بەھۆی بوونی مادەی “للیسین” کە کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات.

٥- جاترە: پێکھاتەیەکی تێدایە بەرەنگاری کۆکە دەبێتەوە، ھەربۆیە بیکەرە ناو خواردنەکانتەوە تاوەکو سودی لێوەربگریت.

 

Back to top button