هەواڵێکی گرنگ بۆ فەرمانبەران و خەڵکی هەرێمی کوردستان.. لەبارەی بودجەی عێراق و بڕی ئەو پارەیەی دەنێردرێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەو خاڵە ئەرێنییانە ئاشکرا دەکات کە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق لەخۆوەی گرتووە و بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانیان تێدایە.

ھەدار زوبێر بارزانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کە نیوەشەوی ڕابردوو دەنگی لەسەر درا، لە چەند خاڵێکدا بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانی تێدایە کە ئەمانەن:

ناردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ پاشەکەوت، تەنانەت ئەگەر کێشەش بکەوێتە نێوان هەولێر و بەغدا، ئەمەش بەپێی بڕگەی (ج) لە ماددەی ١٠، خەرجکردنی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی نێوان ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ بەپێی ماددەی ٣٠ یاساکە.

قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و هەروەها برینداران و بێسەروشوێنانی شەڕی داعش کە ئەویش بەپێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠١٠ و هەروەها ماددەکانی (٣، ٥ و ٧)ی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، لەگەڵ چەندان پڕۆژەی دیکە کە لە بودجەی عێراقدا بۆ شارەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێن

 

Back to top button