یەکێتی زانایان سه‌باره‌ت به‌ ماڵپەڕە سێکسییەکان بڕیاریان دا

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە فەرمی، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، ماڵپەڕە سێکسییەکان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕابگیرێن و نەهێڵدرێن.

بەپێی نووسراوێك یەكێتی كە زانایانی كوردستان ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ‌و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كراوە، داوای كردووە هەرچی زووە پەخشی سەرجەم ئەو پێگە‌ و سایتە ئەلیكترۆنییە ئیباحییانە رابگرن.

ئەو یەكێتییە ئاشكرای كردووە، ئەو داوایەی یەكێتی زانایان لە پێناو پاراستنی بەها ئەخلاقییەكان ‌و ئاشتەوایی كۆمەڵگە‌ و پاراستنی گەنج‌ و لاوان ‌و سەلامەتی شیرازەی خێزان ‌و كۆمەڵایەتییەوەیە، كە بەداخەوە ئێستەی ئەو بێ‌ سانسۆرییەی ماڵپەڕ و پەیجە ئەلیكترۆنییەكان كاریگەری زۆر خراپ ‌و نەرێنی لەسەر گەنجان ‌و كۆمەڵگە دروست كردووە.

لە بەشێكی نووسراوەكە هاتووە، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی بەها ئەخلاقییەكانی ناو كۆمەڵگە، تكامان وایە رەزامەندی بفەرموون بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ راگرتنی پەخشی سایتە ئابڕووبەرەكان (porn) هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی دەوروبەر و دنیا.

یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە: ”ئەم جۆرە ماڵپەڕانە سەرەڕای قەدەغەبوونیان لە رووی ئایینییەوە، زیانی بەرچاوی بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵگا‌ و نەوەی داھاتوو هەیە، لە رووی ھەموو پێوەرە ئایینی‌ و یاساییەکان، بەتاوان ‌و قەدەغەکراو ھەژمار دەکرێت.

 

 

Back to top button