پرسه‌نامه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ هه‌ڤاڵ كارزان شاكری
هه‌ڤاڵ كارزان شاكری
به‌دڵگرانیه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(سه‌عاده‌ت ئه‌سعه‌د مه‌لا نه‌جم) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
۲٤ـی كانوونی دووه‌می ۲۰۱۹