ڕێكخراوی به‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر راكان جبوری
محه‌ممه‌د مه‌هدى به‌ياتى به‌رپرسى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در، رايگه‌ياند:” پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عيد جبوورى، ده‌ستيى گرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ى پۆسته حكومييه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووكدا و ره‌چاوى مافى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى شاره‌كه ناكات”.
به‌رپرسى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در، ڕاشيگه‌ياند:” ئيداره‌ى پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت نمونه‌يى نييه و پێشێلكارى تێدايه به‌رامبه‌ر به مافى پێكهاته‌كانى ديكه ،زيانمه‌ندى سه‌ره‌كى له‌و هاوكێشه‌يه، توركمانه‌كانن، به تايبه‌تى توركمانى شيعه و هه‌روه‌ها عه‌ره‌به شيعه‌كانيش بوونه‌ته قوربانى”.
محه‌ممه‌د مه‌هدى به‌ياتى به‌رپرسى لقى باكوورى رێكخراوى به‌در ، گوتيشى: “به‌داخه‌وه ناچارم دابه‌زمه ئاستى ئه‌وه‌ى به زمانى تائيفى قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه تۆ پۆسته‌كان له‌م عه‌شيره‌ت وهردهگيريتهوه و دهيدهيته عه‌شيره‌تێكى ديكه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه كار ده‌كه‌يت”.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە ،لەگەڵ داگیركردنی شاری كەركووكدا، سەددان هاووڵاتیی كوردی كەركووك ئاوارەی شارەكانی كوردستان بوون و، تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە شارەكانیان.