ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: عێراق پابه‌نده مانگانە ٤۵٤ ملیار دینار بۆهه‌رێمی کوردستان بنێرێت
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: “لە هەفتەی داهاتووەوە دوای واژۆکردنی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراق یاساکە دەکەوێتە کارکردن و حکومەت پابەندە بەوەی مانگانە ٤۵٤ ملیار دینار بۆهه‌رێمی کوردستان بنێرێت”.
ئەندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت :”ئەگەر هەرێمی کوردستانیش نەوت نەداتە سۆمۆ، ئەوا دەبێ بەغدا مانگانە بڕی ٤۵٤ ملیار بنێرێت، کە دابەشی ۵ تریلیۆن و ٤٤۸ ملیار دینار بەسەر ۱۲ دەکاتە ئەو بڕە پارەیە، جیا لەوەی لە پشکی وەزارەتی بەرگری بە ژمارە مووچەی پێشمەرگە بە ٦۸ ملیار دینار دەستنیشانکراوە”.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی :” ئەگەر کوردستان ئامادەبێت تەنها رۆژانە ۲۵۰ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات، ئەوا ئەو بودجە تەرخانکراوەی کە ۱۰ ترلیۆن و ۸۰۰ ملیارە دەنێردرێت. بۆیە بەتەواوی مانا ئەو پڕۆژەیە لە خزمەتی هەرێمی کوردستاندایە”.