رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌گیرێت
بەشێك لە چاودێرانی سیاسی ئەمریكی لەو بڕوایەدان رۆژھەڵاتی ناوەراست گۆڕانكاریی بەخۆییەوە دەبینیێت و لەگەڵ ئەوەشدا نیین ئەمریكا عێراق بكاتە گۆڕەپانی ململانێی لەگەڵ ئێران.
چه‌ند پسپۆرێكی كاروباری عێراق و ئێران ڕه‌خنه له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرن و به‌لایانه‌وه باش نییه سیاسه‌ت و داخوازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بۆ گوشار خستنه سه‌ر ئێران بێت و بوونی سه‌ربازیش له عێراق ته‌نیا به‌س نییه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌كه، به‌ڵكو ئه‌مریكا هه‌م له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌م هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كانی دیكە له ناوچه‌كه ده‌كرێت هه‌نگاوی سەركەوتووانە به‌ده‌ست بێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بەشێك له‌كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌ره‌ڕای راو بۆچوونە جیاوازەكان، بەشێك لە شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی له واشنتن له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن پاراستنی ئارامی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان و گه‌شه‌سه‌ندن له ناوچه‌كه ئه‌ركه‌كه ته‌نیا له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو ھەردوو حكومەتی عێراق و ئێران پێویستە نیازپاكی خۆیان بنوێنن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
ئێستا عیراقیه‌كان ڕۆڵێكی زۆر ده‌بینن له بواری سیاسه‌ت كردن‌دا و گوێ ناده‌ن با ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆیه ئه‌مریكا ده‌بێ ئه‌وه تێ بگات كه ئه‌مه پهرسهندنێكی ته‌ندروسته له عێراق ڕووده‌دات .