وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر : پێویسته وڵاتانی كه‌نداو په‌يوه‌ندى به‌هێزيان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێران و توركيا هه‌بێت
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ميسر، سعووديه، به‌حره‌ين و ئيمارات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر گووتی: هيچ ئاسۆيهك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له ئارادا نييه.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رايگه‌ياند:” پێويسته وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى “ئيجابى” له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گوتیشى: “ئێران به‌شێكه له جوگرافياى كه‌ندا، له پێناو چاره‌سه‌رى ريشه‌يى پرسى ئاسايشى هه‌رێمايه‌تى پێويسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت”.
محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانى جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پێويسته وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو، په‌يوه‌ندى به‌هێزيان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێران و توركيا هه‌بێت چونكه ئه‌و وڵاتانه به‌شێكن له جوگرافياى ناوچه‌كه.