دیاری حوسێن : بە بێ رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، دۆخی كەركووك ئاسایی نابێتەوە

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، گۆڕینی ھێز لە كەركووك ناتوانێ دۆخی شارەكە ئاسایی بكاتەوە، بۆیە پێویستە رێككەوتنێكی سیاسی بكرێت و كورد بە ھێزی پێشمەرگە و ئاسایشەوە بگەڕێتەوە، ئینجا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “گۆڕینی ھێز لە كەركووك ھیچ جیاوازییەكی بۆ شارەكە نییە و لە بەغداوە دێت و خەڵكی ناوچەكە نییە و پێشمەرگە و ئاسایشی لەگەڵ نییە، بۆیە كەركووكییەكان چاوەڕێی پێشمەرگە و پارتین، هاوكات ھاتنی ئەو ھێزە ھیچ سوودێكی بۆ شارەكە نابێت، چونكە جاری وا ھەیە بە قسەی كەسێكی شۆڤێنی ئەو ھێزانە كێشە بۆ كورد دروست دەكەن”.
جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی گوتیشی: “بە بێ رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، دۆخی كەركووك ئاسایی نابێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ھەوڵ و گفتوگۆی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی رێككەوتن بكرێت و سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراقیش ئامادەیە بۆ چارەكردنی ئەو پرسە و رای لە سەرۆكوەزیرانی پێشوو جیاوازترە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لە ماوەی داھاتوودا ئەو پرسە چارە بكرێت”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.