بارزانی و ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی موسڵیان تاوتوێ كرد
خواكوڕك
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 8/11/2016 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری.
به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە دیدارێكدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە میحوەرەكانی باكوور و ڕۆژهەڵات و باشووری موسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان هاتووه، جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق و پابەندبوونیان بە پیادەكردنی قۆناغەكانی پلانەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرایەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كراوه.