ئه‌مریكا هیرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر بانكێك كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌

لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا هێرشی چه‌كداری ده‌كرێته‌ سه‌ر بانكێك و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

کارل هۆگلەند بەڕێوەبەری پۆلیسی سێبرینگ له‌باره‌ی هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌وه‌ گووتی :” لە هێرشەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و هێرشبەرەکەش ناوی زێفن خافێرە و تەمەنی ٢١ساڵانە”.

هاوكات بەرپرسی پۆلیسی شاری هایلاند دۆن ئەلوێڵ ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی زیانیان پێگەیشتووە و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.

Back to top button