بنه‌ماڵه‌ی مامه‌ڕیشه یه‌كێتی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه
بنه‌ماڵه‌ی مامه ڕیشه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ڕیشه‌وه داوا له یه‌كێتی ده‌كات كه ئه‌و یاده ڕابگرێت و به‌شداری ناكه‌ن و ئه‌مساڵ یادی ساڵوه‌گه‌ری مامه ڕیشه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نه‌كه‌نه‌وه.
نیشتمان حەسەن، ھاوژینی نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به مامه ریشه،ڕاگەیاند: “ھەموو ساڵێک لە ٢٤ی ١، یادی شەھیدبوونی مامە ڕیشە لەلایەن ئێمە و یەکێتی کراوەتەوە و خەڵکێکی زۆر سەردانی مەزارگەی مامە ڕیشەی کردووە، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە کە ئەمساڵ ئەو یادە نەکرێتەوە “.
هاوژینه‌كه‌ی مامه ڕیشه گوتیشی :” لەبەر چەند هۆکارێک، وەک بنەماڵەی مامە ڕیشە ئەو بڕیارەیان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا ”ھەندێک خەڵک لە خۆشەویستییان بۆ مامە ڕیشە، ئەمڕۆ سەردانی گڵکۆکەی دەکەن، بەڵام ئێمە بەشداریی ھیچ یاد کردنەوەیەکی شەھیدبوونی مامە ڕیشە ناکەین”.
نیشتمان حەسەن، ھاوژینی نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به مامه ریشه، ئاشکرای کرد‌و ده‌ڵێت:” ئێمه داوامان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە، یادی مامە ڕیشە نەکەنەوە، ”ئەوانیش داواکەی ئێمەیان قەبووڵ بووە و یادەکە ناکەنەوە”.
پێشتر محەمەد شکور، برای مامە ڕیشە، به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەوەی ”ھەندێک بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی خەریکی دژایەتیکرنی مامە ڕیشەن“، ئەمساڵ ئەوان یادەکەی ناکەنەوە.
هه‌موو ساڵێك ڕۆژی ۲٤ ی۱ ساڵیادی شەھیدبوونی مامە ڕیشەیه ، شه‌هید نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به مامه ریشه، ساڵی ۱۹۵۳ له‌گوندی (تاڵه‌بان)ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه و رۆژی ۱۷ی۳ی۱۹۸۳، له‌گه‌ڵ (كچان حوسێن)ی خه‌ڵكی گوندی (قه‌ره‌تامور) چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه ، دواتر خۆی ناوی كچانی گۆڕیوه به(نیشتمان)، به‌رده‌وام لهجهولهكانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ٢٤ی ١ی ١٩٨٥، مامە ڕیشە، یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەوسای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شەهید کرا.