هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته‌كانی و ڕۆژانه ۲۵۰ هه‌زار به‌رميل نه‌وتيش راده‌ست بكات به‌غدا چی ده‌نێرێت بۆ هه‌ریم ؟
دوێنێ پڕۆژه ياساى بودجه‌ى گشتيى ۲۰۱۹ى عێراق دواى چوار كاتژمێر تاوتوێكردنى په‌سندكرا.
د.ميران محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنی يه‌كێتى ، رايگه‌ياند:” به گوێره‌ى ياساى بودجه، ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م داهاته‌كانى راده‌ستى به‌غدا بكاته‌وه و رۆژانه ۲۵۰ هه‌زار به‌رميل نه‌وتيش راده‌ست بكات و ئه‌و كاته به‌غدا ۱۰ تريليۆن دينار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات”.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنی يه‌كێتى گوتىشی: بودجه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان په‌سند كراوه. له مادده‌ى ۱۰ى پرۆژه ياساكهدا، باس له مافى هه‌رێمى كوردستان كراوه ، بڕگه‌ى (ب) له مادده‌ى ۱۰ باس له‌وه ده‌كات بڕێك پاره له سوپاى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت و له بڕگه‌ى (ج)يش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ند نه‌بوون به‌و ماددانه‌ى له ياساكهدا هاتوون، ئه‌وا حكومه‌تى عێراق پابه‌نده به پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ساڵانه نزيكه‌ى ۵ تريليۆن ديناره”.
له‌باره‌ی ڕۆڵی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ،د.ميران محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت :” هه‌موو كوتله كوردييه‌كان له پرسى بودجه‌دا رۆڵى جوانيان هه‌بووه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان”.
هه‌روه‌ها د.ميران محه‌ممه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ،ده‌شڵێت :” ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌و داهاتانه‌ى هه‌يه‌تى نهيگهڕێنێتهوه بۆ به‌غدا، ئه‌وا حكومه‌تى ئيتيحادى ته‌نيا ۵ تريليۆن و نيو ده‌نێرێت، واته ته‌نيا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه و پاره‌كه‌ى ديكه نانێرێت.