پەرلەمانتارێك لەبەغدا: گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵ داوای تەسلیم كردنەوەی كوردستان بە بەغدا دەكەن
خواكوڕك
هۆشیار عەبدوللە، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان داوا لە حكومەتی عێراق دەكات راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تر بكات و نەگەرێتەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.
پاش هەرەشەكانی یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژكاری گەورەی خامەنەی لەهەرێمی كوردستان، هۆشیار عەبدولا ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە واڵەكەی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت کەمێک پێش ئێستا و لە دەستپێکی گفتوگۆکانی موازەنەدا ، دوامکرد لە حاڵەتی پابەندنەبونی حکومەتی هەرێم بە ئیتفاقی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی ئیتحادی ، پارێزگاکان بتوانن لە ڕێگەی حکوماتی مەحەلیانەوە راستەوخۆ لەگەڵ بەغداد مامەڵە بکەن ، وەحکومەتی ئیتحادیش بتوانێ ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکان بکات ، تا چیتر خەڵک و فەرمانبەران باجی سیاسەتی هەڵەی حکومەتی هەرێم نەدەن”.
هەروەها پەرلەمانتارەكەی گۆڕان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی كوردستان و هەرێمی كوردستان دەلێت ” ئەو داوایە کە لانیکەم هەرسێ فراکسێۆنی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ تەبەنیان کردوە ،لە ناو پەرلەمان پشتیوانی لێدەکرێت و ئامانج ناچارکردنی هەرێمە تا ئیلتزام بکات ، نەیکرد ، پارێزگاکان خۆیان ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکەن ”.
شایانی باسە ئەم داواكاریە بۆ هەڵوەشاندنەوەی كوردستان و بوونە بەبەشێك لە حكومەتی عێراق كۆتای هێنانی بە هەموو كوردستان، لەكاتێكدا دێت، كە دوێنی راوێژكارێكی گەورەی خامەنەیی هەرەشە لەكوردستان و بارزانی كرد لە ئەگەر پابەند نەبوون بە سیاسەتی ئێران.