عادل عەبدولمەهدی خۆشحاڵم بە پەسەندكردنی بوودجە, هیواخوازم كابینەی حكومەتیش تەواو بكرێت
دوای ئەوەی دوێنێ پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2019ـی عێراق پەسەندكرا, سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، هاوشێوەی پەسندكردنی بودجە لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەتیش رێكبكەون.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا خۆشحاڵی خۆی بە پەسندكردنی بودجەی 2019ـی عێراق دەربڕی و رایگەیاند: “هەماهەنگییەكانی نێوان حكومەت و پەرلەمان هۆكاری پەسندكردنی بودجە بوو، هیواشی خواست، داواكارم هەروەك چۆن لایەنەكان لەسەر بودجە رێككەوتن، بەوشێوەیەش لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت رێكبكەون”.