بەفر بارین دەستپێدەكاتەوە
دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو شەپۆلێكی بەفرو باران هەرێمی كوردستانی گرتەوە, بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی بەفر و باران لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە كاتەكانی شەودا دەبێتە هەوری تەواو.
لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە سبەی رۆژی هەینی، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لە كاتەكانی بەیانیدا لە سەنتەری شارەكان نمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر و باران دەبێت.